کوردستان

دڵشاد شەهاب: ئەمڕۆ شاندی پارتی لە سلێمانی دەست دەکات بە سەردانی لایەنەکان

نها نیوز – هەواڵەکان
دڵشاد شەهاب ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سەردانی سلێمانی دەکەن و دەست بە سەردانی لایەنەکان دەکەن، بۆ پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

دڵشاد شەهاب ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، هێشتا یەکێتی وەڵامی نەداوەتەوە، بەڵام شاندیان پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ دەگاتە سلێمانی لەگەڵ لایەنەکان دەست بە دانوسان دەکات.

ئەو ئەندامەی شاندی دانوستانکاری پارتی دەشڵێت "هەموو لایەنە سیاسییەکان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە لەگەڵ پارتی کۆ ببنەوە و ئێمە هەموومان بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشمان لەسەر شانە".

دڵشاد شەهاب لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد "دەرگای پارتی بە ڕووی هەموو لایەنە سیاسییەکاندا کراوەیە و دەمانەوێت حکومەتێکی بنکەفراوان پێک بهێنین".

وەک خۆیشی وتی، یەکێک لە بنەماکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەم "ڕێزگرتنە لە دەستەکەوتەی هەڵبژاردن و پارتیش براوەی یەکەمە، بۆیە دەبێت ڕێز لە دەنگی هاووڵاتییان بگیرێت لە کاتی گفتوگۆکان".
 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.