کوردستان

سەعدی ئەحمەد پیرە: پێویستە لەماوەیەکی کورتدا حکومەتێکی کارا پێکبهێنرێت

نها نیوز – هەواڵەکان
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت "وەرگرتنی پۆستەکان و دابەشکردنیان بە گفتوگۆ دەکرێت، پێویستە لە ماوەیەکی کورتدا هەوڵبدەین بەشێوەیەکی دروست کاربکەین بۆ پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتێکی کارا".

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت "یەکێتی بەو بەرنامانەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بڵاویدەکردنەوە، دەچێتە پەرلەمان و ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لەیەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بەبەشداری ئەو ئەندامانەی کە دەنگی پێویستیان لەهەڵبژاردندا بەدەستهێناوە و ئەندامەکانمان بە رۆحیەتی پێکەوەیی کاردەکەن و دەیانەوێت قەرەبووی ئەو ماوەیە بکەنەوە کە پەرلەمانی کوردستان تێدا داخرابوو".

پیرە لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەش دەخاتە روو "دوای یەکەم دانیشتنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان دەکرێتەوە، هەرچەندە بەشێوەیەکی نارەسمی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان کراوە، دەرگاشمان کراوەیە بۆ هەر لایەنێک کە ئامادەی گفتوگۆ بێت، هاوکات تەئکید لە راستکردنەوەی رێرەوی حکومڕانی دەکەینەوە".

وتەبێژی یەکێتیی جەخت دەکاتەوە "وەرگرتنی پۆستەکان و دابەشکردنیان بە گفتوگۆ دەکرێت، پێویستە لە ماوەیەکی کورتدا هەوڵبدەین بەشێوەیەکی دروست کاربکەین بۆ پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتێکی کارا".
 
6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.