پارتی بۆ وادەی بەڕێوەچونی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان زانیاری ئاشکراکرد
نها نیوز – هەواڵەکان
وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند، كۆمسیۆن سەرۆكایەتییەکەی لە پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ئاگاداركردووەتەوە و لە داهاتویەکی نزیکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات.
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێكدا وتی "ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/11/24، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەنوسراوی فەرمی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئاگادارکردەوە".
سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم، ئاشکراشیکرد "بەپێی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە داهاتویەکی نزیکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات".
|