کوردستان

درۆنێكی توركیا خرایە خوارەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

لە چالاكییەكی گەریلادا لە ناوچەی خواكورك لە باشوری كوردستان، درۆنێكی سوپای توركیا خراوەیە خوارەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیەندراوێكدا ئاشکرایکرد "رۆژی 21ی ئەم مانگە لە چالاكییەكی گەریلادا لە ناوچەی رۆژئاوای زاپ، سیستمێكی راداریی سوپای توركیا لەناوبرا".

هەپەگە ئاماژەی بەوەشدا "رۆژی 22ی ئەم مانگەش لە چالاكییەكی دیكەی گەریلادا لە ناوچەی خواكورك، درۆنێكی سوپای توركیا خرایە خوارەوە و درۆنەكە بە تێكشكاوی لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستی بەسەردا گیرا.
2024-11-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.