کوردستان

28 کامێرای (پۆینت تو پۆینت) لە نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ دەکەونە کار

نها نیوز – هەواڵەکان
هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە کامێراکانی (پۆینت تو پۆینت)ی نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ دەکەونە کار و سەرپێچییەکانی تیژڕەوی تۆمار دەکەن، کە ژمارەیان (28) کامێرایە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "لەئێستادا کامێراکانی سیستەمی چاودێری خێرایی جێگیر بە سیستەمی خاڵ بۆخاڵ (پۆینت تو پۆینت)ی نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ وە بە ووردتر لە سەرەتای پردی تاسڵوجە تا کۆتایی بازگەی (بانی مەقان) لە قۆناغی تێستدایە وە کارەکانی تەواو بووە و ڕۆژی چوارشەممە 27/11/2024 سەعات 12:00 ی نیوەڕۆ دەکەوێتە کار و سەرپێچی تیژڕەوی تۆمار دەکات".

ئاماژە بەوەش دەدات "ئەوەی گرنگە شۆفێران بیزانن، بۆئەوەی تووشی ڕووداو و کارەسات و سزای دارایی و غەرامات نەبن، پابەند بن بەو خێراییانەی کە دیاریکراوە لەڕێی هێماکانی هاتووچۆ".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "بۆ زانیاری شۆفێران کە باس لەوە دەکرێت شۆفێر لە ئاستی کامێراکان بەخێرایی یاسایی بڕوات دواتر خێراییەکەی زیاد بکات تا ئاستی کامێرایەکی تر وە دووبارە هێواشی بکاتەوە خێرایی تۆمار ناکات ئەبێت دڵنیابن کە ئەم بۆچوونە هەڵەیە ، چوونکە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ ( پۆینت تو پۆینت) ئەو ماوەیەی نێوان کامێراکان هەژمار دەکات وە سەرجەم کامێراکان بە هەردوو ئاراستە لە نێوان تاسڵووجە – چەمچەماڵ و بە پێچەوانەوە بەرەو ئاراستەی سلێمانی بەستراونەتەوە بەیەکەوە کە ژمارەیان (28) کامێرایە".
 
2024-11-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.