کوردستان

ئیسرائیل داوای پێکهێنانی هاوپەیمانی لە كورد دەكات

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل لە وتارێدا داوای بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و دەڵێت "گەلی کورد یەکێکە لەو گەلە گەورانەی کە سودمەند نییە لە سەربەخۆیی سیاسی، ئەوان هاوپەیمانی سروشتی ئێمەن".

گیدون سعار، وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل لە مەراسیمی وەرگرتنی پۆستەكەی وتارێكی پێشكەشكرد و وتی "پێویستە پەیوەندیەكانمان لەگەڵ پێکهاتەکانی کورد و دەروز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز بكەن و کەمینەکانی ناوچەکە پێویستیان بە یەکگرتنە".

گیدون رونیشیکردەوە "گەلی کورد نەتەوەیەکی گەورەیە، یەکێکە لەو گەلە گەورانەی کە سودمەند نییە لە سەربەخۆیی سیاسی، ئەوان هاوپەیمانی سروشتی ئێمەن، کورد قوربانی ستەمی ئێران و تورکیایە، ئیسرائیل پێویستە دەستی درێژ بکاتەوە و پەیوەندی سیاسی و ئەمنی لەگەڵیان پتەوتر بکات".

بەوتەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل "دەروزەكانیش لە سوریا و لوبنان بە هاوبەشی خۆمانیان دەزانین و پێویستە لەوە تێبگەین کە لە ناوچەكەدا هەمیشە کەمینەكان هاوپەیمانیی سروشتی کەمینەکانی دیکەن.

"ئیسرائیل لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا، دەستکەوتەکانی لە شەڕی دژ بە بەرەی ئێران، وای لێدەکات ببێتە یاریزانێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی گرنگتر لەوەی کە هەبووە". گیدون سعار وا دەڵێت
 
2024-11-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.