کوردستان

یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت قسە لەگەڵ نەوەی نوێ دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

بەپێی وتەی ستران عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، پێکهێنانی حکومەتی نوێ کاتی دەوێت، دەشڵێت "نەوەی نوێ براوەیەکی هەڵبژاردنە و گفتۆگۆیان لەگەڵ دەکەین".

ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی ١٠ی حکومەتەوە دەڵێت "هەوڵدەدەن بە زووترین کات دەست بە گفتوگۆکان بکەن لەگەڵ لایەنەکان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ".

وتیشی "پێکهێنانی حکومەتی نوێ کاتی دەوێت، چونکە رۆڵێکی کاریگەری لەسەر شێوازی ژیانی خەڵک دەبێت".

ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی ئەوەش ئاشکرا دەکات "نەوەی نوێ کە براوەیەکی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانە یەکێک دەبێت لەو لایەنانەی کە یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکەن".
 
2024-11-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.