توركیا ئۆتۆمبێلێكی لە شەنگال كردە ئامانج و گیانلەدەستدان هەیە
نها نیوز – هەواڵەکان
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ درۆنێکی توركی ئۆتۆمبێلێكی لە چیای شەنگال كردە ئامانج و بوەهۆی گیان لەدەستدانی دوو کەس.
بەگوێرەی زانیارییەكان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نزیکەی کاتژمێر 2:50 خولەک درۆنێکی تورکی ئۆتۆمبێلێکی لە لوفەكانی چیای شەنگال کردووەتە ئامانج و بەتەواوی سوتاوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، ئۆتۆمبێلەكە قەمەرە بووە و دوو كەسی تێدا بووە و هەردووكیان گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات تیمەكانی ئاگركوژێنەوەی شەنگال چونەتە شوێنەكە و ئۆتۆمبێلەكەیان كوژاندووەتەوە.
|