لەبارەی ئەو کرێکارەی لە سلێمانی گیانی لەدەستدا زانیاری ئاشکرا دەکرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی رایدەگەیەنێت، ئەو کرێکارەی ئەمڕۆ لەکاتی کارکردندا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا، تەمەنی 16 ساڵە و خەڵکی سووریایە.
عوسمان زیندانی لە لێدوانێکیدا دەڵێت، ئەمڕۆ یەک شەممە، لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی شاری ئارام، کرێکارێک لەکاتی کارکردندا لە یەکێک لە باڵەخانەکان کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
دەشڵێت "ئەو کرێکارە تەمەنی 16 ساڵانە و خەڵکی سووریایە، بۆ کارکردن رووی لە سلێمانی کردووە لەکاتێکدا تەمەنی ئەو شیاوی کارکردن نییە".
|