ئەو کەسەی لە کۆیە باپیری خۆی کوشت دەستگیر کرا
نها نیوز – هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کۆیە رایدەگەیەنێت، ئەو گەنجەیان دەستگیرکردووە کە شەوی رابردوو تەقەی لە ماڵی باپیری کردووە و باپیری خۆی کوشتووە.
شەوی ڕابردوو لە شاری کۆیە گەنجێک تەقە لە ماڵی باپیری دەکات و لە ئەنجامدا باپیری خۆی دەکوژێت و بەهۆی ئەوەی فیشەکێکیش بەر تانکی بەنزینەکەی دەکەوێت، ئۆتۆمبێلەکە و ماڵەکەشی دەسووتێت.
لەو بارەیەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کۆیە هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو گەنجەی بڵاوکردەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکردووە.
|