کەشناسی: لێزمەباران دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن
نها نیوز – هەواڵەکان
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، لە سبەینێ دووشەممەوە، شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکات و لە هەندێک کاتدا هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن و خێرایی با زیاد دەکات.
کەشناسیی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارە بۆ شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
باس لەوەش دەکات، لە ئەنجامی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەوە، شەپۆلێکی بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی سنووری سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک دەستپێدەکات و دواتر کاریگەرییەکەی بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم درێژدەبێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسی، لە سەرەتادا بارانبارین بەشێوەی نمەباران دەبێت و هەندێک کات ئەگەری لێزمەباران و هەورەبروسکە دەبێت.
راشیگەیاندووە، سبەی پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبنەوە، خێرایی با مامناوەند دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگاتە سەروو 25کم/ک.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 23 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 19 پلەى سیلیزى
دهۆک : 22 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 8 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى
|