قاچاخچیەکی کورد ئاشکرابوو، و پۆلیس دەستگیریکرد
نها نیوز – هەواڵەکان
بەتۆمەتی قاچاخچیەتی و پەڕاندنەوەی هەزاران کۆچبەر بۆ بەریتانیا، پۆلیسی ئەو وڵاتە گەنجێكی كوردی رۆژهەڵاتی کوردستانی دەستگیركرد.
کەناڵی سکای نیوزی بەریتانی ئاشکرای دەکات "ئەو كەسەی كە بەتۆمەتی قاچاخچییەتی دەستگیركراوە ناوی ئامانج حەسەنزادەیە، خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە، پۆلیسی بەریتانی مانگی ئایاری ئەمساڵ دەستگیریكرد".
وتیشی "ئامانج حەسەنزادە، لە شاری پریستن لە بەریتانیا دادگای كراوە و تۆمەتەكەی بەسەردا ساغكراوەتەوە و سزادراوە".
هەر بەپێی سکای نیوز، ئامانج حەسەنزادە، تەمەنی 34 ساڵە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كەسێكی ناسراوە و خەڵك و هاوڵاتییان لە سۆشیاڵ میدیا سوپاسی دەكەن كە هاوكاریان بووە لەناردنی چەندین كەس بۆ ناو خاكی بەریتانیا.
|