کوردستان

یەکێتی لەبارەی یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانی کابینەی دە رونکردنەوە دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان 

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، دابەشکردنی پۆستە حکومییەکان لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەبێت نەک لەڕێگەی کەناڵەکانی راگەیاندن، دەشڵێت "ئەو قسانەی لە میدیادا دەکرێت زیادە و بێ واتان و تەنها بۆ تێکدانن".

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  ئاشکرای دەکات "یەکێتی وەفدی خۆی هەیە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم و پەیوەندی بە هەموو لایەنەکانەوە کردووە و لایەنەکان لە پەیوەندیدان بۆ دەستنیشانکردنی کات و شوێنی کۆبوونەوە".

پیرە راشیگەیاند "دابەشکردنی پۆستە حکومییەکان لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەبێت نەک لەڕێگای کەناڵەکانی راگەیاندنەوە، ئەو قسانەی لە میدیادا دەکرێت کە فڵان پۆست بۆ فڵان لایەنە، زیادە و بێ واتان و تەنها بۆ تێکدانن".
2024-11-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.