کوردستان

لایەنێکی دیکەی هەرێم ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری لە حکومەت دەربڕی

نها نیوز - هەواڵەکان

وتەبێژی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئامادەن بەشداری لە حکومەتی نوێدا بکەن و مەرجیشیان بۆ ئەمە دەخاتە روو.

فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "پێشنیازی شوێنێک لە حکومەتی داهاتوو بۆ ئێمە بکرێت و بزانین لەو شوێنەوە دەتوانین خزمەتی خەڵک بکەین،  لە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان بەشداری دەکەین".

دەشڵێت "حیزبی سۆشیال دیموکرات بە سەرۆکایەتی محەمەدی حاجی مەحمود بەهاوپەیمانی لەگەڵ دوو لایەنی دیکە، توانیویەتی لە سلێمانی کورسیەک بۆ پەرلەمانی کوردستان بەدەستبهێنێت."

3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.