تەرمی گەنجێک لە سلێمانی بەکوژراوی دۆزرایەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
بەیانى ئەمڕۆ تەرمى گەنجێک، کە شوێنەوارى گولـلەى پێوە بووە لە یەکێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانى دۆزراوەتەوە.
دەنگۆکان باس لەوە دەکەن، ئەو کەسە کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بووە، بەڵام زانیاری فەڕمی لەوبارەیەوە نییە.
تا ئێستاش بەفەرمی دەزگا ئەمنییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی ڕوداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.
|