کوردستان

لە کەرکوک شەڕەتەقە روویدا و کوژراو هەیە

نها نیوز - هەواڵەکان

لە گوندێكی سەر بە ناحیەی لەیلان لە پارێزگای کەرکوک، شەرەتەقە لەنێوان دوو خانەوادە روویدا و كەسێك كوژرا.

لە گوندی باوای سەر بە ناحیەی لەیلان لە شاری كەركوك لەسەر كێشەی زەوی و زار كێشە و شەرەتەقە لە نێوان دوو خانەوادەدا دروست بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەوهۆیەوە كەسێك كە دانیشتوی گوندەكەیە كوژراوە و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

سەرچاوەیەكە رایگەیاند، خێزانی بەرامبەر لەگەڵ ئەوەی خەڵكی گوندی باوان، بەڵام دانیشتوی ئەوێ نین و شەرەكە كەمێك پێش ئێستا روویداوە.

21کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.