کوردستان

یەكێتی هەنگاوە جدیەکە بۆ پێكهێنانی حكومەت دەنێت

نها نیوز - هەواڵەکان
 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لیژنەیەك بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی وت "یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامێتی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێكهێناوە".

سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشکرد "یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی خۆی هەیە و لەگەڵ لایەنەكان گفتوگۆی لەبارەوە دەكات، هاوكات بژاردەی پڕۆژەی لایەنەكانی دیكەش دەكات".

پێكهێنانی لیژنەكەی یەكێتی لەكاتێكدایە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزو كونسوڵی وڵاتان و دیداری مێری رایگەیاندووە "تائێستا بڕیاريان نەداوە حكومەت لەگەڵ كێ پێكدەهێنین، بەڵام یەكێتی پەرۆشە بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزارو تەندروست، حكومەتێك رەنگدانەوەی خواستەكانی خەڵك بێت و هیچ لایەنێك نەتوانێت مەرام و ویستەكانی خۆی بسەپێنێت و دامەزراوە حكومییەكان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاربهێنێت".
 
رۆژی 20ی 10ـی 2024، دوای شەش ساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەبەشداری 136 لیست و 1191 كاندید بەڕێوەچوو و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش توانی 23 كورسی بەدەستبهێنێت.
 
2024-11-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.