چۆنیەتی کوژرانی ژن و مێردێک لەماڵەکەی خۆیاندا لە دهۆک ئاشکرابوو
نها نیوز - هەواڵەکان
لە سنوری دهۆک تەرمی ژن و پیاوێکی گەنج لە ماڵەکەی خۆیاندا بە کوژراوی دۆزرایەوە. زانیارییەکان ئاشکرایان کردووە کە نیوە شەو کوژراون.
بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ناحیەی فایدەی سنوری سێمێل، ژن و پیاوێک کە لە نیوە شەودا لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران، تەرمەکەیان دۆزرایەوە.
زانیارییەکان ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەو ژن و پیاوە تەنیا منداڵێکی پێنج مانگیان هەیە و ژن و پیاوەکە تەمەنیان 30 و 35 ساڵان بووە.
ئەوەش خراوەتە روو، کەسێک چووەتە سەر ماڵی دوو هاوژینەکە و تەقەی لێکردوون، بەهۆیەوە هەردووکیان کوژراون، تەنیا منداڵەکەیان کە تەمەنی پێنج مانگە، رزگاری بووە.
هەر بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، ئەو ژن و مێردە خەڵكی روژئاوای كوردستانن و تائێستاش لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی دهۆك هیچ زانیارییەكیان لەبارەی رووداوەكە بڵاونەكردووەتەوە.
|