هەورە بروسکە و تەرزە و باران روو لە هەرێم دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
شارەزایەکی کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو ناوچانەی پەڵەی نەداوە لەم شەپۆلەدا روودەدات، دەشڵێت "لەناو هەفتەی داهاتوو تاوە باران و هەوره بروسکە و تەرزه هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی لەنوسینێکدا وتی "بەهۆی ئەوەی سیستەمی بەرزە پەستان لەسەر خۆرئاوای ئەوروپا و بەشێکی تری ئەوروپا باڵادەست دەبێت لەم مانگەدا، ئەگەر ئەوە هەیه لەمەودای دەی مانگی بۆ سەرەوە بەتایبەتی تاکۆتایی ئەم مانگە چەند حاڵەت و شەپۆلی دابارینی تر ناوچەکانمان بگرنەوە".
نوسیویشیەتی "ئەگەری زۆره تا کۆتایی مانگ و سەرەتایەکانی مانگی دوانزه لەتەواوی ئەو ناوچانەش ماون کە پەڵەی لێیان نەداوە پەڵەی بدات".
شاڵاو هیدایەت یاشکراشیکرد "وەک هەر زوو وتمان پەڵەی بەگشتی بەزۆری دەکەوێتە مانگی یانزەوە،
شایەنی باسە بەپێی ئاماژه سەرەتاییەکان لەناو هەفتەی داهاتوو بەتایبەت ناوەڕاستی هەفتەکە حاڵەتێکی تری ناسەقامگیری کەش تاوە باران و هەوره بروسکە و تەرزه هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کەسەرچاوەی سەره کی دەریای ناوەڕاستە".
وتیشی "لەبەرئەوەی حاڵەتەکە تەواو جێگیر نیە و ناسەقامگیریە بۆیه بڕو کاریگەری بۆ ناوچەکان دیارنیە و دەرنەکەوتووە تائێستا".
|