کوردستان

بانکی TBI گورزێکی گەورە لەسۆران عومەر دەدات و مووچەکەی دەبڕێت

نها نیوز - هەواڵەکان

سۆران عومه‌ر رایگەیاند، ماوه‌ى پێنج مانگه‌ ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر مووچه‌ى خۆی و پاسه‌وانه‌كانی، هاوکات بەریتانیا و ئەڵمانیاش ره‌تیانكرده‌وه‌ ڤیزای پێبده‌ن بۆ سه‌ردانى وڵاته‌كانیان.

سۆران عومه‌ر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریشە لەمیانی نوسینێکیدا لە پێگەی فەرمی خۆی ئاشكرایكردوه‌ "پێنج مانگ و نیوه‌ ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر مووچەی خۆم‌و پاسەوانەکانم بەبێئەوەی هۆکارەکەیم پێ بڵێن!".

نوسیویشیه‌تى "بەنوسراوی ژمارە (29-394ق 2024 لە 13ى 5ى 2024)ی بانکی ناوەندیی عێراق، حجزی ئەموال خراوه‌تەسەر هەژماری بانکی بەندە لەبانکی TBI کە مووچەی خۆم‌ و پاسەوانەکانمی لەسەرە، بەبێ ئەوەی لەهیچ ئاگادار بکرێمەوە، بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێک هەبێت! ناشزانم بۆ ئەوەم بەرامبەر کراوە!".

بەوتەی سۆران عومەر "بانکی ناوەندیی بەنوسراوی ژمارە (715 لە 30ى 10ى 2024) نوسراوێکی دیکە دەکات بۆ TBI حجز لەسەر مووچەی خۆم‌ و پاسەوانەکان هەڵدەگرێ!، بۆیه‌ منیش پەیوەندیم بەپارێزگاری بانکی ناوەندییه‌وه‌ کرد، چاوەڕێم بەڕێزیان روونکردنەوەم پێبدات! چونکە TBI دەڵێ ئێمە لەهۆکارەکەی ئاگادارنەکراوین!".

ئەندام پەرلەمانەکەی عێراق ئەوەشی خستووەتە روو "رەنگە لاتان سەیربێت بەنوسراوی پەرلەمانی عێراق ‌و وەزارەتی دەرەوە و بەپاسپۆرتی دبلۆماسی داوای ڤیزای بەریتانیا و ئەڵمانیام کردبێ رەفزیان کردووە ڤیزەم پێبدەن، ئەڵمانیا دەڵێ تۆ هەڵدێی ‌و ناگەڕێیتەوە، بەریتانیاش دەڵێ بەگومانین لەسەفەرت لەمکاتەدا بۆ بەریتانیا! تەنها فەرەنسا دوای دوجار داواکاری ڤیزەی 45 ڕۆژی پێدام، لە 2017وە تاکو مانگی پێشوو نەمتوانیبوو لەم وڵاتە بچمەدەرەوە".
2024-11-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.