بافڵ تاڵەبانی داوایەک لە ترەمپ دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ دەکات بەهۆی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و راشیدەگەیەنێت "ئێمە چاوەڕێی بەردەوامبوون و بەهێزکردنی هاوبەشیەکانمان دەکەین".
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا نوسیویەتی "پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکەین بۆ دووبارە هەڵبژاردنی مێژووی".
دەشڵێت "هەرێمی کوردستان و ئەمریکا پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە کە لە بەها هاوبەشەکانی پابەندبوون بە سەقامگیری و ئاشتی لە جیهاندا سەرچاوەی گرتووە".
بافڵ تاڵەبانی داوایەکیش لە ترەمپ دەکات و دەڵێت "ئێمە چاوەڕێی بەردەوامبوون و بەهێزکردنی هاوبەشیەکانمان دەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی".
|