کوردستان

وەڵامی توندی عەلی تەتەر دەدرێتەوە; دەیان بەڵگەمان لایە لەسەر پێشێلکارییەکانتان

نها نیوز - هەواڵەکان
لێپرسراوی کۆمێتەی رێکخستنی بەردەڕەش وەڵامی توندی پارێزگاری دهۆک دەداتەوە و دەڵێت "جارێ چارەسەری پاریزگاکەمان (دهۆک) بکە، کە لە پارێزگاکانی عێراق لە هەژاری یەکەمە".

سامر رەشید ئاغا، لێپرسراوی کۆمێتەی رێکخستنی بەردەڕەش لە بڵاوکراوەیەکدا وەڵامی توندی عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک دەداتەوە و نوسیویەتی "بەدەیان بەڵگەمان لایە لە سەر پێشێلکارییەکانتان بەرامبەر ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی، لەبەر رەوشی کوردستان بێ دەنگ دەبووین، بەڵام وەک سەرۆک بافڵ فەرمووی، یەک پێشێلکاری بەرامبەر یەک کادری بادینان بکرێت، وەڵامی توندمان دەبێ".

ئاماژە بەوەش دەکات "بۆیە کاکە علی دانیشە جارێ مایتە بگەیە ئەو ئاستە وەڵامی سەرۆک بدەی و خۆ شرین نەکە، هەر لات دەبەن لە پۆستی پارێزگار".
2024-11-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.