کوردستان

کارەبای سلێمانی دەبێتە 24 کاتژمێری

نها نیوز – هەواڵەکان

بەگوێرەی وتەی ئەنوەر حەمە سەعید بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی، دوای تەواو بوونی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پێوەری زیرەک کارەبای سلێمانی دەبێت بە 24 کاتژمێری.

ئەندازیار ئەنوەر حەمە سەعید، بەڕێوبەری کارەبای سلێمانی وتی "لەگەڵ لیژنەی ئەنجومەنی وەزیران چەند جارێک کۆبوینەتەوە و چەند پێشنیازێکمان پێشکەشکردووە بۆ ئەوەی پرۆژەکە سەرکەوتوو بێت کە سەرەتا نرخ دیاری بکرێت، دواتر میکانیزمی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە دابنرێت وە ئێمە ئێستا خەریکی توێژینەوەی لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە و کەی و لە کوێ دەستمان پێکرد بڵاوی دەکەینەوە".

وتیشی "دوای تەواوبونی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پێوەری زیرەک ئێستا بۆ قۆناغی دووەمی پرۆژەکە لیژنەیەکی تایبەتمان دروستکردووە بەشێوەیەک گەڕەک بەگەڕەک بکرێت و هەموو هاوبەشەکان پێوەری زیرەکیان بۆ ببەسترێت پاشان کارەباکەی بکرێت بەبەردەوام و نرخی کارەباکەش رێکدەخرێتەوە بەشێوەیەک کە بارگرانی دروست نەکات".

ئەندازیار ئەنوەر حەمە باسی لەوەشکر "ئەگەر بێت و بڕی  بەرهەمهێنانی کارەبا زیاتر بکرێت ئەو کاتە ئێمەش ئەو بڕە زیاتر دەکەین.

بەوتەی بەڕێوبەری کارەبای سلێمانی "بۆ وەرزی زستانیش لە هەوڵداین و دیراسەی بارودۆخەکە دەکەین لەگەڵ پارێزگار و قایمقامی سلێمانی بۆ ئەوەی بزانین بەکارەبای نیشتیمانی و مۆلیدەکانەوە دەتوانین بیست و چوار کاتژمێر دابین بکەین و زۆر لەسەر هاوڵاتییان ناکەوێت".
 
2024-11-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.