کوردستان

یەکێتی هەنگاوە جدیکە بۆ پێکهێنانی حکومەت دەنێت

نها نیوز – هەواڵەکان

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، شاندێکی دانوستاندنکاریان بۆ سەردانی لایەنە سیاسییەکان پێکهێناوە و لەگەڵ ئەو لایەنانە کۆدەبێتەوە کە کورسیان لەوان کەمتر هێناوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیای حزبەکەی دەڵێت "یەکێتی شاندێکی دانوستاندنکاری پێکهێناوە بۆ سەردانی لایەنە سیاسییەکان، بەمەبەستی راوێژ و راگۆڕینەوە لەبارەی حکومەتی ئایندەی هەرێمی کوردستان".

پیرە ئاماژە بەوەش دەکات "شاندەکەیان سەردانی سەرجەم ئەو لایەنانە دەکات، کە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا کورسییان لە یەکێتی کەمتر بەدەستهێناوە".

زانیارییەکانی ئەو میدیایە ئەوەش ئاشکرا دەکات، کە شاندەکەی یەکێتی پێکدێت لە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، رێواز فایەق، نزار ئامێدی، رزگار حاجی حەمە، شاڵاو شێخ سەڵاح.
2024-11-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.