کوردستان

ئاوات شێخ جه‌ناب: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م ناكاته‌ ئه‌وه‌ی بڕۆمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌


نها نیوز - هەواڵەکان
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دەستلەکارکێشاوەی دارایی حكومه‌تی کاربەڕێکەری هه‌رێم رایدەگەیەنێت "نوسراوی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م ڕاده‌ست کردووە، به‌ڵام ئەمە ناكاته‌ ئه‌وه‌ی بڕۆمه‌ ماڵه‌وه‌".

ئاوات شێخ جه‌ناب بە دەنگی ئەمەریکای وتوە "نوسراوی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م له‌ پۆسته‌كه‌م ڕاده‌ستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه‌، به‌ڵام ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م ناكاته‌ ئه‌وه‌ی بڕۆمه‌ ماڵه‌وه‌ و ده‌بێت چاوه‌ڕێی ڕێوشوێنه‌ ئیدارییه‌كان بكه‌م".

دەشڵێت "دوای ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی گۆڕان بۆ كشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت نوسراوی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م ڕاده‌ستی سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد، به‌ڵام ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ ناكاته‌ ئه‌وه‌ی بچمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت ده‌وره‌و ته‌سلیم بكه‌یت و كه‌سێك بێته‌ جێگه‌كه‌ت ئیش و كاره‌كان ڕایی بكات".

وەزیری دەستلەکارکێشاوەی دارایی دەڵێت"وەزارەتەکە گرێدراوه‌ به‌ ژیانی خه‌ڵكه‌وه‌ و ناچم كێشه‌ بۆ ژیانی خه‌ڵك دروست بكه‌م، ناشكرێت به‌ بێ وه‌رگرتنی ئه‌ستۆپاكی وه‌زاره‌ت جێبهێڵرێت".
8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.