کوردستان

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و مووچەوە زانیاری گرنگ ئاشکرا دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەوە زانیاری ئاشکرا دەکات و لەبارەی پێکهینانی حکومەتیشەوە دەڵێت "هیچ هێزێک هێندە کورسی نەهێناوە تا بتوانێت بەتەنیا حکومەتی هەرێم پێکبهێنێت".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری مێری لە دوایین پانێڵدا کە بە ناونیشانی "هەرێمی کوردستانی عێراق لە دەوروبەرێكی پشێودا: دیدگا و ئاراستەکان"ـە، لەبارەی هەڵبژاردنەوە دەڵێت "براوەی گەورە لەم هەڵبژاردنە، گەلی کوردستان و عێراق بوون، کەم نییە نزیکەی 72٪ـی خەڵک بەشدارییان لەم هەڵبژاردنەدا کرد".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند "لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانیش بەشێکن لەم میلـلەتە و لەلایەنی سیاسیی هەرێمی کوردستان، ئیدی هەڵبژاردن تێپەڕی و ناکرێت هەر لە دۆخی هەڵبژاردن بین و دژی یەکدی قسە بکەین".

لەبارەی پێکهێنانی حکومەتیشەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی ئاشکراکرد "ئەگەر پەلە نەکەین لە پێکهێنانی حکومەت، زەرەر دەکەین، چونکە دۆخی ناوچەکە لە گۆڕاندایە. وە ئێمە ئەو قۆناخەمان جێهێشتووە و نابینە دوو ئیدارە".

وتیشی "هیچ هێزێک هێندە کورسی نەهێناوە بتوانێت بەتەنیا حکومەتی هەرێم پێکبهێنێت. حکومەتی هەرێم بەبێ یەکێتی وپارتی نابێت".

پەیوەست بە مووچەشەوە ناوبراو وتی "سودانی هەوڵی داوە کێشەی مووچە چارەسەر بکات. داوا لە بەغدا دەکەم ئابوریانە بیر لە هەناردەی نەوتی هەرێم بکاتەوە".
 
2024-10-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.