کوردستان

باران بارین دەستپێدەکات و ئەگەری لافاو هەیە

نها نیوز – هەواڵەکان
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای مانگی 11، شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. دەشڵێت "ئەگەری دروست بوونی لافاو هەیە لە نزمایی و چەم و ڕوبارەکان".

ئەو شارەزایەی کەشناسی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "لەمشەو و ڕۆژانی داهاتووی کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلی باران داخڵی بەشێکی ناوچەکانی هەرێم دەبێت بەتایبەت باشورو باشوری خۆرهەڵاتی هەرێم وەک گەرمیان و شارەزور لەهەمبەر گونجانی بارودۆخ دەگاته هەندێ ناوچەی تریش کۆتایەکانی ئەم هەفتەیه پێنج شەممە و هەینی".

نوسیویەتی "لە ڕۆژانی مەودای 2 و 3 و 4 ی سەرەتای مانگی یانزەی داهاتوو بەهۆی گەیشتنی تەواوی حاڵەتی دەریای سورو ناوەڕاست و هاتنی شێیەکی زۆری مەداری ناوچەی کەمەرەیی، بەو هۆیەوە شەپۆلەکە دەبێتە سەرتاسەری و بارانی بەخوڕی ناو بەناو و هەورە بروسکەی نزم بەتایبەت و بەهێز سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە لەگەڵ تەرزە لەناوچەی جیاجیا و دروست بوونی کەڵەکە هەور بەگشتی و هەوری سۆپەر سێڵ لەبەشێک ناوچە".

شاڵاو هیدایەت ئاماژەی بەوەش کردووە "ئەگەری دروست بوونی لافاو هەیە لەنزمایی و چەم و ڕوبارەکان بۆیە پێویسته لایەنی پەیوەندیدارو هاوڵاتییان ئامادەکاری بکەن، هەروەها دروست بوونی خێرایی با لەکاتی تاوەکاندا، لەو مەودایەش ئەگەری بارانی پەڵە هەیە لەهەمبەر گۆڕانکاریش لایەنی کەم لە زۆربەی ناوچە پەڵەدەدات".

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا، ناوبراو دەڵێت "دوای ئەم شەپۆله شەپۆلی تری بارانیش هەیه وە بەهۆی مانەوەی پاشماوەی شەپۆله کانیش وە باڵادەست بوونی سیستەمی پەستان بەرز لەسەر تەواوی ناوچەکانی خۆرئاوای ئەوروپاو بەشێکی تری زۆری ئەوروپا، بۆیه ئەم سیستەمە تەڕو باراناویه باڵادەستە تایبەت لەمەودای 10 ڕۆژی سەرەتای مانگی یانزەدا".
 
2024-10-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.