کوردستان

بارانی پەڵە دەرکەوت؛ لێزەمە باران بەڕێوەیە

نها نیوز – هەواڵەکان

شارەزایەکی کەشناسی هەواڵی خۆش بۆ جوتیاران رادەگەیەنێت و دەڵێت "بارانی پەڵە دەرکەوتووە، ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت''.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی لەواڵی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی "لەکۆتایی مانگ بەولاوە بەتایبەت مەودای ١٠ رۆژی سەرەتاکانی مانگی یانزه بارانێکی زۆر و مەودا درێژخایەن لەسەرتاسەری وڵات دەبارێت، هەر لەنێوان ئەو کاتەنەدا بارانی پەڵەش هەیە لایەنی کەم لە زۆرینەی هەرە زۆری ناوچه ئەگەری پەڵەدان هەیه".

ناوبراو دەشڵێت "ئەمساڵ بەنسبەت چەند ساڵی پێشتر زووتر لە مانگی یانزه پەڵەی دەدات".

شاڵاو هیدایەت لە نوسینەکەیدا ئاماژە بەوەش دەدات "ئەمساڵ بارانی پەڵه بەگشتی لەناو مانگی یانزەدا دەبێت، وە وتم؛ گەر پەڵە شتێک تاخیریش بێت و گۆڕانکاری رووبدات تەنیا لە هەندێک شوێنی خۆرئاوای سنوری هەولێر وەک دەشتی مەخموور و هەندێک شوێنی گەرمیان بەتایبەت باشوری دەبێت، پشتیوان بەخودا لەوانیشە لەکاتی ئاسایی خۆی و بەتایبەت لەم مەودای مانگی یانزە پەڵە دەدات و تاخیر نابێت''.
 
2024-10-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.