کوردستان

پارتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێوە بەپەلە بڕیارێک دەردەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

بەپرسێکی پارتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت رایگەیاند، ئەو حزبە لیژنەیەک بۆ سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پێکدەهێنێت، دەشڵێت "بەبێ جیاوازی سەردانی هەموو لایەنەکان دەکرێت".

ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی ئەو لیژنەیەوە دەڵێت "مەکتەبی سیاسیی پارتی کۆدەبێتەوە و لیژنەیەک بەمەبەستی سەردانی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت".

ئەو ئەندامە زیاتری ئاشکراکرد "چاوەڕێ دەکرێت له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندەكەی پارتی سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات، سه‌ردانه‌كەش‌ بۆ ئاڵوگۆڕی بۆچوونی لایه‌نه‌كانه".

وتیشی "شاندەکەی پارتی بەبێ جیاوازی سەردانی هەموو لایەنەکان دەکەن".

"دوای سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، پارتی كۆده‌بێته‌وه‌ و بڕیاری خۆی لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کورستان دەدات". ئه‌ندامەکەی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی وا دەڵێت
2024-10-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.