کوردستان

پەیامنێری نها نیوز بایکۆتی کۆنگرە و کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکانی شاسوار عەبدولواحید دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان
بەهۆی ئەو هەڵوێستە نەشیاوانەی لەلایەن سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێوە بەرامبەری کرا؛ هانۆ ئەحمەد، پەیامنێری دەزگای میدیایی نها نیوز بایکۆتی کۆنگرە و کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکانی شاسوار عەبدولواحید دەکات.

دوای‌ ئەوەی لە کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکانیدا، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هێرش دەکاتە سەر ژمارەیەک رۆژنامه‌نووس، لەناویشیاندا هانۆ ئەحمەد په‌یامنێری‌ نها نیوز، ده‌زگای میدیایی هاوڵاتی، وەک پشتگیرییەک بۆ ئەو رۆژنامەنووسانە، بڕیاری‌دا بایكۆتی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی ناوبراو بكات.

دەزگای میدیایی هاوڵاتی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بەمەبەستی پشتگیریکردن لەو رۆژنامەنووسانە، نوسیویەتی "هه‌ڵده‌ستین به‌یایكۆتكردنی كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی شاسوار عبدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌یكاته‌ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان".

دەشڵێت، شاسوار عه‌بدولواحید تەنیا لەو کاتانەدا هێرشدەکاتە سەر رۆژنامەنووسان، كه‌ وه‌ڵامی درووستی پێ نییه‌، هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌نووسان به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات، کە سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتن.

دەزگای میدیایی هاوڵاتی ئەوەشی راگەیاندووە "ئێمه‌ ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ین و بایكۆتی كۆنگره‌كانی  ده‌كه‌ین، هیوادارین هاوكار و پاڵپشتمان بن".

دوێنێ‌ پێنجشەممە، له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ هێرشیکردە سەر ژمارەیەک رۆژنامەنووسی کەناڵەکانی راگەیاندن و لەناویشیاندا، هانۆ ئەحمەد، پەیامنێری نها نیوز.

لەبەر ئەم هۆکارەش، پەیامنێری نها نیوز بڕیاریدا بە بایکۆتکردنی سەرجەم کۆنگرە و کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکانی شاسوار عەبدولواحید.
 
2024-10-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.