کوردستان

سێ حزب كورسیان كەمیكردووە، سێ حزبیش زیادیكردووە

نها نیوز – هەواڵەکان

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی کۆمسیۆن، پارتی دەنگی زیادیكردووە و كورسی كەمیكردووە. كۆمەڵ و گۆڕان بە دەنگ و كورسی كەمیانكردووە، یەكێتی و نەوەی نوێ و یەكگرتوو، بە دەنگ و كورسی زیادیانكردووە، بەمەش بە سێ حزب (20) كورسی كەمیانكردووە، سێ حزبیش (13) كورسی زیادیانكردووە.
 
پارتی دەنگی زیادی كردووە و كورسی كەمیكردووە:

ـ پارتی دیموكراتی كوردستان نزیكەی (200) هەزار دەنگ زیادیكردووە (بەدەنگدانی تایبەتەوە) بەڵام كورسیەكانی لە (45) كورسیەوە بووەتە (40) كورسی واتا (5) كورسی كەمیكردووە.

یەكێتی دەنگ و كورسی زیادیكردووە: 

ـ یەكێتی نیشتمانی كوردستان نزیكەی (200) هەزار دەنگ زیادیكردووە، كورسیەكانیشی لە (21) كورسیەوە بۆ (24) كورسی، واتا (3) كورسی زیادیكردووە.

نەوەی نوێ دەنگ و كورسی زیادیكردووە:

ـ جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەنگ و كورسی زیادیكردووە" كورسیەكانی لە (8) كورسیەوە بووەتە (16) كورسی، واتا (8) كورسی زیادیكردووە.

یەكگرتوو دەنگ و كورسی زیادیكردووە: 

ـ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی كوردستان (5) كورسی هەبوو، ئێستا كورسیەكانی بۆ (7) كورسی بەرزبووەتەوە، (2) كورسی زیادیكردووە.

كۆمەڵی دادگەری دەنگ و كورسی كەمیكردووە:

ـ كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە هە ڵبژاردنی كوردستان (7) كورسی هەبوو، ئەم هەڵبژاردنە كورسیەكانی بووە بە (3) كورسی (4) كورسی كەمیكردووە.

بزووتنەوەی گۆڕان دەنگ و كورسی كەمیكردووە:

ـ دەنگەكانی بزووتنەوەی گۆڕان دەنگ و كورسی كەمیكردووە كورسیەكانی لە خولی رابردوو (12) كورسی بوو بۆ (1) كورسی كەمبووەتەوە، واتا (11) كورسی كەمیكردووە.

ئەگەر بەكۆی گشتی لەم ئەنجامە بڕوانین، سێ حزب (20) كورسی كەمیانكردووە، سێ حزبیش (13) كورسی زیادیانكردووە:

ـ پارتی لە (45) كورسیەوە بووە بە (40) كورسی (5) كورسی كەمی كردووە.
ـ یەكێتی لە (21) كورسیەوە بووە بە (24) كورسی (3) كورسی زیادیكردووە.
ـ نەوەی نوێ لە (8) كورسیەوە بووە بە (16) كورسی (8) كورسی زیادیكردووە.
ـ یەكگرتوو لە (5) كورسیەوە بووە بە (7) كورسی (2) كورسی زیادیكردووە.
ـ كۆمەڵی دادگەری لە (7) كورسیەوە بووە بە (3) كورسی (4) كورسی كەمیكردووە.
ـ بزووتنەوەی گۆڕان لە (12) كورسیەوە بووە بە (1) كورسی (11) كورسی كەمیكردووە.
 
7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.