کوردستان

قوباد تاڵەبانی بۆ دەڤەری راپەڕین: ئێوە بەوەفا بوون دڵنیابن ئێمەش بەوەفا دەبین

نها نیوز - هەواڵەکان
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتیقوباد تاڵەبانی بۆ دەڤەری راپەڕین: ئێوە بەوەفا بوون دڵنیابن ئێمەش بەوەفا دەبین
 
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەرپرسی بازنەی راپەڕین لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە دوای بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی پرۆسەی هەڵبژاردن، لە رانییە لەگەڵ بەرپرسی بازنەکان و تیمەکانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی لە ئیدارەی راپەڕین کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ٢١ی ١٠ بەڕێوەچووو، قوباد تاڵەبانی سوپاسی دانیشتوانی دەڤەری راپەڕین و ئەندامانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی و کادیران و جەماوەری یەکێتی لە سنوورەکە کرد بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی لە هەڵبژاردندا تۆماریان کرد و جارێکیتر دەڤەری راپەڕینیان سەوزپۆش کردەوە.
راشیگەیاند، دانیشتوانی بە شەرەفی دەڤەری راپەڕین بەم پشتگیرییە گەورەیان لە یەکێتی، سەری یەکێتییان بەرز کردەوە و جارێکی دیکە یەکێتییان قەرزاری خۆیان کردەوە. وتیشی هەرگیز جارێکی دیکە یەکێتی کەمتەرخەم نابێت بەرامبەر جەماوەرە دڵسۆزەکەی و خواست و ئیرادەی جەماوەری یەکێتی هەمان خواست و سیاسەتی یەکێتی دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی دانیشتوانی دەڤەری راپەڕینی دڵنیا کردەوە و رایگەیاند وەکچۆن ئێوە لە دەنگداندا راستگۆ و بەوەفا بوون بەرامبەرمان، یەکێتیش لە دوای هەڵبژاردن راستگۆ و بەوەفا دەبێت لەگەڵتان و کارێك ناکەین رۆژێک لە رۆژان لە دەنگدان و پشتگیریکردنی یەکێتی پەشیمان ببنەوە.
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال، داوای لە ئەندامانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی کرد کە سارد نەبنەوە و لە ئێستاوە خۆتان ئامادە بکەن بۆ هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چونکە یەکێتی چاوی لە سەرکەوتنێکی گەورەترە. مام جەلال بەرپرسی بازنەی راپەڕین لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە دوای بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی پرۆسەی هەڵبژاردن، لە رانییە لەگەڵ بەرپرسی بازنەکان و تیمەکانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی لە ئیدارەی راپەڕین کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ٢١ی ١٠ بەڕێوەچووو، قوباد تاڵەبانی سوپاسی دانیشتوانی دەڤەری راپەڕین و ئەندامانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی و کادیران و جەماوەری یەکێتی لە سنوورەکە کرد بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی لە هەڵبژاردندا تۆماریان کرد و جارێکیتر دەڤەری راپەڕینیان سەوزپۆش کردەوە.
راشیگەیاند، دانیشتوانی بە شەرەفی دەڤەری راپەڕین بەم پشتگیرییە گەورەیان لە یەکێتی، سەری یەکێتییان بەرز کردەوە و جارێکی دیکە یەکێتییان قەرزاری خۆیان کردەوە. وتیشی هەرگیز جارێکی دیکە یەکێتی کەمتەرخەم نابێت بەرامبەر جەماوەرە دڵسۆزەکەی و خواست و ئیرادەی جەماوەری یەکێتی هەمان خواست و سیاسەتی یەکێتی دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی دانیشتوانی دەڤەری راپەڕینی دڵنیا کردەوە و رایگەیاند وەکچۆن ئێوە لە دەنگداندا راستگۆ و بەوەفا بوون بەرامبەرمان، یەکێتیش لە دوای هەڵبژاردن راستگۆ و بەوەفا دەبێت لەگەڵتان و کارێك ناکەین رۆژێک لە رۆژان لە دەنگدان و پشتگیریکردنی یەکێتی پەشیمان ببنەوە.
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال، داوای لە ئەندامانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی کرد کە سارد نەبنەوە و لە ئێستاوە خۆتان ئامادە بکەن بۆ هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چونکە یەکێتی چاوی لە سەرکەوتنێکی گەورەترە.
2024-10-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.