کوردستان

یەکگرتوو لە حکومەت کشایەوە و دەبێت بە ئۆپۆزسیۆن

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتوو رایگەیاند، بەشداری لە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان ناکەین و دەبینە ئۆپۆزسیۆن.

موسەنا ئەمین، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو وتی "بەپێی ئامارەکانی هەڵبژاردن یەکێتی و پارتی دەبنەوە حکومڕانی هەرێمی کوردستان، ئێمە بەشداری لەو حکومەتە ناکەین و دەبینەوە ئۆپزسیۆن، هەڵبژاردن هیچ گۆڕانکاریەکی گەورەی دروستنەکرد".

موسەنا ئەمین ئەوەش ئاشکرا دەکات "دەمانەوێت شەرەفی بەرەی ناڕازی خۆمان لە پەرلەمان بپارێزین، هەرچەندە هێشتا زووە بۆ بڕیاردان، بەڵام ئامارەکانی هەڵبژاردن دەرخەری ئەو راستیەن".

ئەو ئەندامەی یەکگرتوو وتیشی "وەک یەکگرتوو 7 کورسی پەرلەمانی کوردستانمان مسۆگەر کردووە".
 
2024-10-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.