کوردستان

سبەی لەسەر هەڵبژاردن مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

سبەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە و پرسی هەڵبژاردنەکانی پەلەمانی کوردتستان تاوتوێ دەکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی نها نیوز دەستیکەوتووە، بڕیارە سبەینێ مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی ئەو حزبە کۆببنەوە، وا بڕیاریشە یەکێک لە تەوەری کۆبوونەوەکە باسکردن بێت لەسەر ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەگەر هەیە هەر لە تەورەکەدا سکاڵا دژی چەواشە و پێشێلکارییەکانی بنکەکانی دەنگدان تاوتوێ بکرێت.
2024-10-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.