کوردستان

ناوی کاندیدانی "پێکهاتەکان" ئاشکراکران کە بۆ پەرلەمان سەرکەوتون

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەنجامە بەراییەکان ناوی پێنج کاندیدی پێکهاتەکان ئاشکرا دەکات کە بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتون.

بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان پێنج كورسی بۆ پێكهاته‌كانی كوردستان ته‌رخانكراوه‌ كه‌ به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ولێر 2 كورسی، سلێمانی 2 كورسی و بازنه‌ی دهۆك 1 كورسی دابه‌شكراون.

به‌پێی ئه‌نجامی به‌رایی نافه‌رمی بێت، له‌ بازنه‌ی هه‌ولێر، مونا قه‌هوه‌چی، كاندیدی توركمان سه‌ركه‌وتنی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان مسۆگه‌ر كردووه‌، هه‌روه‌ها رامی نوری، كاندیدی کریستیانەکان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌.

هەر بەپێی ئەو ئەنجامە، له‌ بازنه‌ی سلێمانیش، هه‌ریه‌كه‌ له‌ دانا ئامانج كاندیدی کریستیانەکان و نەجدەت نوری، كاندیدی تورکمان كورسیه‌كه‌یان مسۆگه‌ر كردووه‌.

هەرچی بازنه‌ی دهۆكیشە، جەیمس حەسدۆ، كاندیدی کریستیان کورسی پێکهاتەکانی لە پارێزگاکەی به‌ده‌ستهێناوه‌.
    
دوێنێ یەکشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2024، دەنگدانی گشتی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە چوار بازنەدا بەڕێوەچوو، لەلایەکی دیکەشەوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند "رێژەی بەشداری لە دەنگدانی گشتیی 72.2٪ بووە".
 
2024-10-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.