کوردستان

وادەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی دەنگدان ئاشکرا دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێر لەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامە بەراییەکان بۆ خەڵک بڵاودەکرێتەوە.

نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی عێراق لە کۆگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوبوین".

نەبەرد عومەر وتیشی "رێژەی بەشداریکردن بۆ دەنگدان لەکۆی گشتیی 98%ی بنکەکان گەیشتووەتە  %72 لە تەواوی هەرێمی کوردستان".
2024-10-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.