کوردستان

رێژەی بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدان لە سەرتاسەری هەرێم %72 بوو

نها نیوز – هەواڵەکان

کۆمسیۆنی باڵایی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رێژەی بەشداریکردنی بازنەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان ئاشکراکرد.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند "رێژەی بەشداری لە دەنگدانی گشتیی 72.2٪ بووە".

کۆمسیۆنەکە بەم شێوەیە رێژەی بازنەکانی دیاریکرد...

ـ رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەولێر 74%ـه.
ـ رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە سلێمانی 65%ـه.
ـ رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەڵەبجە 65%ـه.
ـ رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە دهۆک %78ــە.

هەر لە کۆنگرەکەدا کۆمسیۆنی باڵای عێراق راشیگەیاند "سبەی دووشەممە ئەنجامی بەرای هەڵبژاردن بڵاودەکەینەوە".
 
2024-10-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.