کوردستان

واده‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌ت ئاشكراده‌كرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

بەگوێرەی وتەی فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم، پێشبینی دەکەن تاوەکو نەورۆز کابینەی نوێی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم پێکبهێندرێت.

فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان دوای دەنگدانی لە هەولێر ڕایگەیاند، "هیوادارم ئەمڕۆ بەئاشتی‌ و تەبایی تەواو ببێت، داوا لە هەموو ئەو خوشک ‌و برایانە دەکەم کە مافی دەنگدانیان هەیە بچنەسەر سندوق‌ و دەنگی خۆیان بدەن".

هەریری هێما بۆ ئەوەش دەکات "لەهەموو هەڵمەتێکی هەڵبژاردندا نەوەک تەنها لە هەرێم، بەڵکو لە هەموو شوێنێک تەشەنوجات دەبێت، تەماشای ئەمریکا و وڵاتانی دیکە بکەن، ئەوە بەشێکە لە سیستمی هاندان بۆ ئەوەی پارتەکان هەوادارانی خۆیان ببەنەسەر سندوقی دەنگدان، بەڵام دواتر پێویستە لایەنە سیاسییەکان بەگوێرەی قەبارەی خۆیان دابنیشن‌ و هەڵسەنگاندن بۆ ئاییندەی گەش بۆ سەرتاسەری هەرێم‌ و هەموو خەڵکی کوردستان بکەن".
 
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ هەرێم، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاشکرای دەکات "پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو پەرلەمان دابنیشێت؛ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیش، بەگوێرەی پێشبینییەکانم پێکهێنانی حکومەت زۆر ناخایەنێت، مانگێکمان پێدەچێت تاوەکو ئەنجام پەسند دەکرێت، واتە ئەو بابەتە دەچێتە کۆتایی مانگی 11 و دواتر لە مانگی 12دا کریسمس ‌و سەری ساڵ‌ و پشوو هەیە؛ هەربۆیە دانیشتنی جیدی بۆ پێکهێنانی حکومەت لەمانگی یەکەوە دەستپێدەکات ‌و زۆریش ناخایەنێت".

ناوبراو وتیشی "هیوادارم پێش نەورۆز حکومەتمان هەبێت، پەرلەمان لە 1ى 1ى 2025 و رۆژێك دواتریش دادەنیشێت ‌و پێش نەورۆز حکومەتمان دەبێت".
 
2024-10-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.