کوردستان

لە هەولێر کێشە بۆ دەنگدان دروستبوو


نها نیوز - هەواڵەکان
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای دەکای، لە چەند بنكەیەكی دەنگدان لە هەولێر كێشەی دەنگدان دروست بووە، ئەویش بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، ئەمڕۆ یەكشەمە 20ـی ئۆكتۆبەر، لە چەند بنكەیەكی دەنگدان كێشە لە ئامێرەكانی دەنگدان دروست بووە و پەنجەمۆری هاووڵاتییان ناخوێنێتەوە.

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، لە بنكەی مەئموون دەباغ كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر لە ئامێرەكان هەیە لەگەڵ چەند بنكەیەكی تر، بەرێوەبەری ئەو بنكانە رایان گەیاندووە ئامێری تریان لایە بۆیە بەخێرایی ئامێری تر بەردەست دەخەن تا كێشەكە چارەسەر بێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی 10، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداریی زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار هاوڵاتی بەڕێوەدەچێت.
2024-10-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.