کوردستان

کۆمسیۆن مافی دەنگادان لەم کەسانە وەردەگرێتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەو بنکە و وێستگەیەی هاوڵاتییان دەنگی تێدا دەدەن ئەگەر کارتی نیشتمانی یان پاسپۆڕت نەبەیت بەپێی رێنمایەکانی کۆمسیۆنی باڵا "دەتنێرنەوە بۆ ماڵەوە".

بەگوێرەی رێنماییە بەرکارەکانی کۆمسیۆنی باڵایی هەڵبژاردنەکانی عێراق بێت، لەبەردەم هەر وێستگەیەک لە بنکەکانی دەنگدان، بەرپرسی وێستگەکە داوای بەڵگەنامەیەکی دیکە لە دەنگدەرەکە دەکات، تا سەلماندی دووبارە بۆ دەنگی دەنگدەرەکە بکات.

هاوکات ئەو بەرپرسی وێستگانە، کۆمسیۆنی باڵا دەسەڵاتی پێ داون، ئەگەر جیاواز لە کارتی دەنگدان، بەڵگەنامەیەکی دیکەیان بۆ سەلماندن پێ نەبوو، مافی دەنگدانیان پێ نەدات و بیان گەڕێننەوە ماڵەوە تا بەڵگەنامەیەکی دیکە دەبەن.

جێی سەرەنجە، هەڵبژاردن بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان، یەکەمجارە دەنگدەران بە کارتى بایۆمەترى دەنگدان دەنگ دەدەن، ئەوەش رێگرى دەکات لە دووبارە دەنگدان، کارتەکە هەر دەنگی پێ درا بۆ ماوەى 72 کاتژمێر دەوەستێت.
2024-10-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.