کوردستان

شاسوار عەبدولواحید و خوشکەکەی دەبرێنە بەردەم دادگا

نها نیوز - هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لەناو دادگای باڵای تاوانەکانی کوردستان رایدەگەیەنێت، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و خوشکەکەی، تاوانباری سەرەکیی ژەهرخواردکردنی کازم فاروق-ن و بەمزووانە دەبرێنە بەردەم دادگا.

سەرچاوەکە رایگەیاندووە "پاڵپشت بەو تۆمارە ڤیدیۆیی و پەڕاوانەی بە دەستمان گەیشتووە کە پشتڕاستی کردووەتەوە کە سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و خوشکەکەی، تاوانباری سەرەکین لە ئەنجامدانی کاری ژەهرخواردنی ئەندام پەرلەمانی خولی پێشووی کوردستان د.کازم فاروق".

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد کە چەند دۆسیەیەکی تری دانەخراو لەسەر تۆمەتباران هەیەو بە زووترین کات دەبرێنە بەردەم دادوەر بۆ وەرگرتنی وتەکانیان و چاوەڕوانی بڕیاری دادوەر دەکرێت.
2024-10-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.