کوردستان

مەزڵوم کۆبانێ: ئەگەر مافی دەنگدانم هەبووایە، دەنگم بە یەكێتی دەدا

نها نیوز - هەواڵەکان
مەزڵوم عەبدی، ناسراو بە مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، ئەگەر مافی دەنگدانی هەبووایە دەنگی بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی بافڵ تاڵەبانی دەبوو.

مەزڵوم عەبدی لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا رایگەیاند "ئەگەر لە هەرێمی كوردستان مافی دەنگدانم هەبووایە بە دڵنیاییەوە دەنگم دەدا".

دەشڵێت "بیركردنەوەم بۆ دیاریكردنی ئەو لایەنەی كە دەنگی پێدەدەم لەو چوارچێوەیەدا دەبوو كە كام لایەن لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا خزمەتیان بە بەرژەوەندییەكانی رۆژئاوای كوردستان كردووە، هەر بۆیە لە پێناو مافە نەتەوەییەكان دەنگم بە یەكێتی بە سەرۆكایەتیی بافڵ تاڵەبانی دەدا".
2024-10-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.