ناوی ئه‌و كاندیدانەی یه‌كێتی ئاشکرابوون كه‌له گه‌رمیان زۆرترین ده‌نگیان هێناوه
نها نیوز - هەواڵەکان
له ده‌نگدانی تایبه‌تدا له گه‌رمیان 10 كاندیدی یه‌كێتیی نیشتیمانیی کوردستان زۆرترین ده‌نگیان هێناوه کە زۆرترین دەنگ 343ە.
لە ئەنجامە بەراییەکاندا ئه‌و 10 كاندیده‌ی یه‌كێتی کە زۆرترین ده‌نگیان هێناوه له سنوری گه‌رمیان به‌مشێوه‌یه‌یه:
1. دێكان محه‌مه‌د: 343 ده‌نگ
2. بێستون كه‌ریم: 294 ده‌نگ
3. ئیدریس ژاڵه‌یی: 201 ده‌نگ
4. سالار مه‌حمود: 186 ده‌نگ
5. سه‌ركۆ گه‌ڵاڵی: 119 ده‌نگ
6. عه‌لی عه‌ریف حه‌مید: 85 ده‌نگ
7. رێژه‌ن بورهان: 78 ده‌نگ
8. ئارام حه‌مه كه‌لاری: 72 ده‌نگ
9. عوسمان كه‌لاری: 57 ده‌نگ
10. لاوێن ئه‌رده‌ڵان: 48 ده‌نگ
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی کاتژمێر (07:00)ی بەیانی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و لە کاتژمێر (06:00)ی ئێوارەش دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان داخران و كۆمسیۆنیش ماوەكەی درێژنەكردەوە.
جێی ئاماژەشە، به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه ده‌كات، به‌گشتی رێژه‌ی به‌شداریكردن زیاتر له 97% بووه، هه‌ولێر: 97%، سلێمانی: 97%، دهۆك: 98% و هه‌ڵه‌بجه: 96%. به‌كۆی گشتی 208 هه‌زار 521 ده‌نگده‌ر به‌شدارییان له ده‌نگدانی تایبه‌تدا كردووه.
|