ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ئاشکرابوو
نها نیوز - هەواڵەکان
به‌پێی ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی خولی شەشەمی په‌رله‌مانی كوردستان، حزبی پارتی یه‌كه‌مه و یه‌كێتی دووه‌مه و نه‌وه‌ی نوێ سێیه‌مه.
به‌پێی ئه‌نجامی بەرایی ده‌نگی لایه‌نه‌كان لە هەر چوار بازنەکەی هەرێم به‌مشێوەیه‌یه:
- پارتی 65 هه‌زار ده‌نگ
- یه‌كێتی 39 هه‌زار و 823 ده‌نگ
- جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ 9 هه‌زار و 22 ده‌نگ
- یه‌كگرتوو دوو هه‌زار و 384 ده‌نگ
- بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 405 ده‌نگ
- ره‌وتی هه‌ڵوێست دوو هه‌زار و 37 ده‌نگ
- كۆمه‌ڵی دادگه‌ری هه‌زار و 979 ده‌نگ
- به‌ره‌ی گه‌ل هه‌زار و 869 ده‌نگ
- دەنگی پووچه‌ڵ زیاتر له 30 هه‌زار ده‌نگ
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی کاتژمێر (07:00)ی بەیانی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و لە کاتژمێر (06:00)ی ئێوارەش دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان داخران و كۆمسیۆنیش ماوەكەی درێژنەكردەوە.
جێی سەرەنجیشە، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت و کۆتایی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دێت.
|