تۆڕی هاوپەیمانیی چاودێرانی بێلایەن: زۆربەی پێشێلکارییەکان لە دهۆک و هەولێرن
نها نیوز - هەواڵەکان
تۆڕی هاوپه‌یمانیی چاودێرانی بێلایه‌ن رایدەگەیەنێت، زۆربه‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له لایه‌ن ئەوانەوە تا ئێستا تۆماركراون، له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆكن.
سه‌لما فاتیح، وته‌بێژی تۆڕی هاوپه‌یمانیی چاودێرانی بێلایه‌ن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند "ئه‌و خاڵانه‌ی كه زۆر زه‌قن له پێشێلكارییه‌كاندا، كوژاندنه‌وه‌ی كامێراكانی چاودێرییه، به تایبه‌ت له بنكه‌كانی بارزانیی نه‌مر و مه‌ئموون ده‌باغ".
دەشڵێت "له هه‌ولێر و دهۆك هه‌وڵی ده‌نگدان له بری كه‌سی دیكه و چوونه ژووره‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه، داخستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان و نانه‌وه‌ی پشێوی له ناو بنكه‌كانی ده‌نگداندا بوونی هه‌بووه".
سەلما فاتیح لە کۆنفرانسەکەدا ئەوەشی ئاشکرا کرد "له پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی به هه‌مانشێوه هه‌وڵدان بۆ پشێوی هه‌بووه، هه‌روه‌ها بانگه‌شه له نزیك بنكه‌كانی ده‌نگدان".
وته‌بێژی تۆڕی هاوپه‌یمانیی چاودێرانی بێلایه‌ن باس لەوەش دەکات "له حاڵه‌تێكیشدا له هه‌ڵه‌بجه نوێنه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان كراوه‌ته ده‌ره‌وه".
|