کوردستان

زانیاریەکی مەترسیدار لەبارەی دەنگدانەوە ئاشکراکرا

نها نیوز - هەواڵەکان

رۆژنامەنوسێک بەناوی دڵشاد مەجید، زانیارییەکی مەترسیدار لەبارەی کارتی دەنگدانەوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت "بەلێدانی شوخت، سیمکارتەکانی دەنگدان لەکاردەخرێن".

وتیشی "پارتی بەنیازە لەسنووری زۆنی زەرد، لەدەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتی ،چەند فەرمانبەرێک لەبەردەم وێستەکانی دەنگدان بەمێزو کورسی بڵاوە پێ بکات "، لەبارەی هۆکارەکەی ئەو رۆژنامەنوسە وتی "بەناوی یارمەتیدانی هاوڵاتیان، کارتی دەنگدانەکانیان لێوەردەگرن، بە شوخت لێدان  و تێکدانی خەریتەی سیم کارتی دەنگدانی ئەو هاوڵاتیانەی لێیان بەگومانن سیم کارتەکەیان لەکاربخەن". 

دەقی راگەیەندراوەکە.. 

بەلێدانی شوخت.. سیمکارتەکانی دەنگدان لەکاردەخرێن..!!

بەگوێرەی هەندێ زانیاری  لەلایەن خەڵکی هەولێر بە دەستمان گەیشتووە،.

پارتی بەنیازە لەسنووری زۆنی زەرد،  لەدەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتی ،چەند فەرمانبەرێک لەبەردەم وێستەکانی دەنگدان بەمێزو کورسی بڵاوە پێ بکات. 
بەناوی یارمەتیدانی هاوڵاتیان، کارتی دەنگدانەکانیان لێوەردەگرن، بە شوخت لێدان  و تێکدانی خەریتەی سیم کارتی دەنگدانی ئەو هاوڵاتیانەی لێیان بەگومانن سیم کارتەکەیان لەکاربخەن. 

بۆئەوەی تانەتوانن بەهۆی نەخوێدنەوەی کارتەکانیان، دەنگ بدەن و لەمافی دەنگدان بێ بەش بکرێن.

چونکە بەگوێرەی لێکدانەوەی ئەوان کەمی ژمارەی دەنگدەران، دەبێتە هۆکاری هێشتنەوەی ڕێژەی بەرزی دەنگی ئەو لایەنە  و بەدەستهێنان و پاراستنی رێژەو ژمارەی زۆری کورسی ئەو لایەنە.

ڕەنگە  بەپێچەوانەش ئەم کارە بکرێ ، پارتی  بۆ تێکدانی سیستەمی ئەلیکترۆنی ، کارتی دەنگدەرانی پارتی  وا لێبکات،  سەرەتا لەیەک دوو بنکە وابکات، ئەگەر بۆی چووە سەر، ئەوا دواتر لەهەموو بنەکان دەست پێ بکەن. تا بڵێ ئامێرەکان ئیش ناکەن ، ئەوکات  بۆ تەزویرکردن کۆمسیۆن ناچار بکەن کە بە بتوانی بە نفوسیش  دەنگ بدەی!!!.

جا بۆ پشتراستکردنەوەی ئەو دەنگۆیانەو ئەو زانیاریانە، و راستی و دروستیان پێویستە  کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق بەدواداچوون بۆ  ئەم بابەتە بکات و ڕێگری لەو کارە بکات. هەروەها هێزە سیاسیەکانیش ئاگاداری خەلک بکەنەوە، کەبەهیچ شێوەیەک پێش دەنگدان  کارتەکانی دەنگدانیان نەدەنە دەست هیچ کەسێک.

دڵشاد مەجید ـ ڕۆژنامەنووس
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.