کوردستان

حکومەتی کاربەڕێکەر بڕیارە دڵخۆشکەرەکەی راگەیاند و قۆناغی یەکەم دەستپێکرد

نها نیوز - هەواڵەکان 

ئەمڕۆ وەزارەتی شارەوانی قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی، هەولێر، گەرمیان و زاخۆ دەستیپێكرد.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لەمیانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا "ئەمڕۆ پێنج هەزار پارچە زەوی لە سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر رادەگەیەنین، جگە لەوەش، دوو هەزار و 300 پارچە زەوی دیكەش بەسەر خانەوادەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی دابەشدەكرێت كە پێشتر فەرمانی وەرگرتنی زەویان هەبووە و ئێستا رێكارەكانی تەواو بوون، واتە حەوت هەزار و 300 پارچە زەوی دابەشدەكرێت.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، هەر ئەمڕۆ لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی شەش هەزار و 577 پارچە زەوی وەك قۆناغی یەكەم دابەشدەكرێت، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بۆ قۆناغی یەكەم رەزامەندی لەسەر دوو هەزار و 474 پارچە زەوی دراوە و دوێنێش هەزار و 241 پارچە زەوی لە زاخۆ راگەیەندرا.

وەزارەتی شارەوانی ئەوەشی خستووەتە روو "لە رۆژانی داهاتوودا قۆناغەكانی دیكەی پرۆسەكە رادەگەیەنین، لە هەموو شارەوانییەكانیش نەخشەی پێویست بەپێی ژمارەی فەرمانبەران ئامادەكراوە.
17کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.