کوردستان

کۆمسیۆن: ئەوانەی پەنجەمۆریان ناخوێنرێتەوە دەتوانن بەمشێوەیە دەنگ بدەن


نها نیوز - هەواڵەکان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە لەرێگەی دڵنیابوونەوە لە کارتی دەنگدەر و بەڵگەنامەیەکی دیکەوە دەتوانن دەنگ بدەن. بۆیە ئەو کەسانەی گومانیان هەیە کە پەنجەمۆریان نایخوێنێتەوە، پێویستە کاتژمێر 7ی بەیانی لە بنکەکانی دەنگدان بن.

کۆمسیۆنی باڵای عێراق لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی بنکەکانی دەنگدانی هەرێمی کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە "هەر دەنگدەرێک کە پەنجەمۆرەکەی نایخوێنێتەوە، پێویستە لەبەرچاوی چاودێری لایەنە سیاسییەکان و چاودێرانی دیکەشدا دڵنیایی لە کارتی دەنگدانەکەی و بەڵگەنامەیەکی دیکەشی بکرێتەوە".

ئەوەش خراوەتەروو "پێویستە دوای دڵنیابوونەوە بەڵگەنامەکانی دەنگدەر لە دەفتەری دەنگدەراندا تۆماربکرێت و سەرجەم بەڵگەکانی دەنگدەرەکانی پێوە بێت و لەلایەن چاودێرانەوە واژۆبکرێت".

کۆمسیۆن دەشڵێت، دەبێت ئەو هەنگاوانە لەگەڵ هەموو دەنگدەرێکدا بگیرێتەبەر کە پەنجەمۆرەکەی نایخوێنێتەوە.

لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە دەنگدانی گشتی و تایبەتیش بردنەژوورەوەی مۆبایل و وێنەگرتن لە بنکەکان قەدەغەیە و داوای لەو کەسانە کرد کە بەتەمەنن و پەنجەمۆرەکانیان ناخوێندرێتەوە لە کاتژمێر 7ی بەیانی بڕۆن بۆ دەنگدان تاوەکو بتوانن دەنگ بدەن..

ئەوەش لەکاتێکدایە، بە سەرپەرشتیی کۆمسیۆنی عێراق و بە چاودێریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، 20ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
20کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.