کوردستان

كۆمسیۆن هەنگاوی یەکەمی دەنگدانی تایبەتی لەم ناوچەیە ته‌واوكرد

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کەرکوک، تەواوبوونی رێکارەکانی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند.

عەلی عەباس، بەرپرسی راگەیاندنی نوسینگەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی کەرکوک، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت "کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک رێکارەکانی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان تەواو کردووە".

عەلی عەباس ئاشکراشی دەکات "ژمارەی بەشداربووانی دەنگدانی تایبەت گەیشتە 488 کارمەندی ئەمنی".

بەرپرسی کۆمسیۆنی عێراق لقی کەرکوک ئاماژە بەوەش دەکات "هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی هەینی تەواو بووە.

وتیشی "کۆمسیۆن یەک ناوه‌ند لە کەرکوک و دوو بنکەی دەنگدان لە ناوچەی عەرەفە بۆ ئەندامانی هێزەکانی پێشمەرگە کە لەناو پارێزگاکەدا داناوه‌".
 
2024-10-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.