ئەگەر ناتەوێت غازی ماڵەکەت بتەقێت؛ ئەم جۆرەی بوتڵی غاز بەکارمەهێنە
نها نیوز – هەواڵەکان
قائیمقامیەتی سلێمانی لەسەر جۆرێک لە بوتڵی غازی ماڵان هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت، جۆرێك له بوتڵی غازی ماڵان كه له پلاستیك دروستكراوه، دوای پشکنین دەرکەوتووە کە شیاوی به‌كارهێنان نییه.
قائیمقامیەت هۆکاری نەشیاویی بەکارهێنانی ئەو جۆرە بوتڵەی غاز دەگەڕێنێتەوە بۆ ئه‌وه‌ی، توانای به‌رگه‌گرتنی فشاری (90) باڕی نییه، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکات دووربکەونەوە لە بەکارهێنانی.
قائیمقامیەتی سلێمانی دەشڵێت، له هه‌ر شوێنێكیش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبەڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
|